بۆ یەکەم جار ژنێک بۆ سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەمریکا کاندید کرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا، بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، ژنێکی بۆ پۆستی سەرکردەی هێزی دەریایی ئەمریکا کاندیدکرد.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لیزا فرانشێتی بۆ سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە کاندید کرد، ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنێک بۆ ئەو پۆستە کاندید بکرێت.

هاوکات، لە ئەگەری دەستبەکاربوونی، فرانشێتی دەبێتە یەکەم ژن کە سەرکردایەتی هێزی دەریایی ئەمریکا بکات و هەروەها دەبێتە ئەندامی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش.

بەشێک لە لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نیگەرانن لەم بڕیارەی جۆ بایدن و داوایان کردووە ساموێل بابارۆ ئەو پۆستە وەربگرێت، چونکە ئەزموونی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایانە هەیە، کە لە چینەوە دێتە پێشەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا