قائیمقامیەتی سلێمانی نانەواخانەیەک دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نانەواخانەیەک بەهۆی کەمکردنەوەی کێشی گونکەکانی دادەخرێت.

ئەمڕۆ شەممە23ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و کەمکردنەوەی کێشی گونکی نانەکانی لە 135گرامەوە کەمکردوەتەوە بۆ 120 گرام، بەفەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەکان نانەواخانەی سۆران لەگەڕەکی سێتوان دادەخات و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، پێشتر لەلایەن لیژنەی نانەواخانەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە نانەواخانەی سۆران سێ جار ئاگادار کراوەتەوە کە شەش نان بە 1000دینار دەفرۆشێت پێویستە کێشی گونکەکان بکاتەوە بە 135 گرام، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا