وەزیری نەوتی عێراق بەرزبونەوەی نرخی نەوتی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەكات بەراورد بە ساڵی رابردو لە سەرەتای ساڵی نوێ وە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەوڵەكانی وەزارەتی نەوت بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی یەكەم فرۆشتنی پێشوەختە بە 48 ملیۆن بەرمیل كۆتایی پێبێت، هاوكات پێشبینی ئەوە دەكات ساڵی نوێ نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت كە لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە (ئۆپیك+) پەسەند كراوە، ئامانجی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و هاوسەنگی بۆ بازاڕەكانی نەوتی جیهانە.

وەزیری نەوتی عێراق جەختیكردەوە، عێراق بەدوای ئەوەدایە یەكەم فرۆشتنی پێشوەختە ئەنجام بدات كە 48 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە بازاڕی جیهاندا پێ دەدرێت.

ئەمە لەدوای ئەوە دێت، عێراق پێیوایە لەو قەیرانە داراییە سەختەی ڕوبەڕوی وڵاتەكەی بوەتەوە، ڕێككەوتنی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت هێندەی دیكە بارگرانی خستووەتە سەرشانی وڵاتەكەی.

سەرەتای ساڵی مانگەكانی سەرەتای 2020 بەهۆی دەركەوتنی كاریگەرییەكانی كۆرۆناوە نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی ئەوەش بووە هۆی ئەوەی رێكخراوی ئۆپیك وڵاتان پابەند بكات بەوەی هەناردەی نەوت بۆ دەرەوە كەم بكەنەوە تاوەكو نرخی نەوت دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا