سودانی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەژداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیۆیۆرکی ئەمریکا بەڕێکەوت.

نوسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەکات، درەنگانی شەوی رابردوو 17ی ئەیلوولی 2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای پایتەختی بەرەو ئەمریکا بەجێهێشتووە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبەژداری 140 وڵاتی جیهانی لە نێویاندا شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆبوونەوەو چالاکییەکانی ئەمساڵی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان تاکو رۆژی 26ی ئەم مانگە بەردەوامیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا