ئەنقەرە و تاران دژایەتی كورد دووپاتدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە كۆبوونەوەی شەشەمینی ئەنجومەنی باڵای هاریكاری نێوان ئێران و توركیا جەخت لە دژایەتیكردنی كورد كرایەوە لە ناوچەكە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئاژانسی ئێرنا بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەكردووە “پەكەكە و پژاك و هەموو ڕیكخراوە تیرۆریستییەكان و گروپە چەكدارەكان‌ لە ناوچەكە وەك هەڕەشەیەكی هاوبەش دژی ئاسایشی ئێران و توركیا هەژمار دەكرێن، هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی پێویستە، ئامرازەكانی هاوكاریی هەنووكەییان، دژی چلاكییەكانی ئەندامانی پەكەكە‌ یان پژاك‌ و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكە و گروپە چەكداركان بە درێژایی سنوورە هاوبەشەكانیان بۆ كردەوەی هەماهەنگ و بۆ گەیشتن بە هاوكارییەكی ئامانجدار، بەكار بێنن، كە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی تیرۆر و تاوانە ڕێكخراوەییەكان لەخۆ دەگرێت”.

هاوكات هەردوولا جەختیان لە پابەندبوونیان بە سەروەری، سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی سوریا و هەموو لێكتێنگەیشتنەكانی ئاستانە، كردووەتەوە.

راشیانگەیاندووە “سەقامگیری، خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەكە پێویستە و جەختیان لە پاراستنی سەروەریی و یەكپارچەیی عێراق كردووەتەوە و پشتیوانی خۆیان لە حكومەتی عێراق ڕاگەیاندووە”.

ئەنجومەنی باڵای هاریكاری ئێران و توركیا كۆبوونەوەی خولی دەكات و زیاتر كار لەسەر بابەتە ئابووری و بازرگانی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكەن، لە پەراوێزیشدا لەسەر بابەتی سیاسی و ئەمنی رێككەوتن و گفتووگۆ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا