بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی هێشوویی گەنجێك لە قەزای پێنجوێن گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی هێشووییەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن هاوڵاتییەكی 35 ساڵ گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵیی قەزای پێنجوێن هاووڵاتییەكی بە رەچەڵەك ئێرانی بەناوی مەهدی جەلال، كە تەمەنی 35 ساڵە، گیانی لەدەستدا.

دوابەدوای ئەو رووداوە، بەپێی كاروباری مین لە سلێمانی، دادوەری لێكۆڵینەوەی قەزاكە داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كردووە كە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو سەردانی شوێنی رووداوەكە بكەن بە مەبەستی دڵنیابوون لە هۆكار و جۆری رووداوەكە.

لەسەر راسپاردەی جەمال عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی بە وەكالەت، تیمی پاكسازیی ئەو قەزایە راسپێردران بۆ سەردانیكردنی شوێنی رووداوەكە، پاشان تیمەكە دڵنیاییان داوە لە هۆكاری رووداوەكە كە بەهۆی تەقینەوەی “بۆمبێكی هێشووییەوە” روویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا