هەڵگرتنی باج و رسومات لەسەر بەنزین تا 20 ی ئەیلول درێژدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر بەنزین و بەروبوومی خۆراكی تا 20 ی ئەیلولی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 ڕۆژە باج و ڕسومات لەسەر هاوردەكردنی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان و چەند ماددەیەكی خۆراكی وەكو برنج و ئارد و رۆنی زەیت و پاقلەمەنییەكان هەڵگیراوە.

وتیشی: ماوەی هەڵگرتنی باج تا 20_9_2022 دێژكراوەتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرزنەبوونەوەی نرخ دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەراوورد بە ساڵانی ڕابردوو 20% ی قەبارەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكان زیادیكردووە، بەشێكی زۆری ئەو بابەتانەی هاوردە دەكرێن پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا