ئەمینداری یەكگرتوو لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی كادرانی حزبەكەی لەدهۆك هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی كادرانی حزبەكەی لە پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگای دهۆك هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەو هەڵوێستەتان دەستكەوتێكی نایاب و كەم وێنەبوو بۆ بنەماڵە و كەسوكارتان، هەروەها مەدالیایەكی فەخریش بوو بۆ یەكگرتوو.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی لە راگەیەنراوێكدا كە ئاڕاستەی كادرە دەستلەكاركێشاوەكانی حزكەی لەدهۆك كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، دەستلەكاركێشانەوەتان هەڵمەتە بۆ ئەركی مەبدەئی ئەخلاقی گەورەتر.

دەشڵێت، “ئەمە سەركەوتنی مەزن و دەستكەوتێكی نایاب و كەم وێنە و شانازی و سەربڵندییەكی گەورەیە بۆ بنەماڵە و كەسوكارتان و دڵخۆشی و مەدالیایەكی فەخرە بۆ یەكگرتوو”.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا بەهۆی واژۆكردنی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو بۆ بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، پارتی توڕە كردو بڕیاریدا تەواوی پۆستە ئیدارییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك لە یەكگرتوو وەربگرێتەوە، كە نزیكەی 17 پۆست بوون، لە چەند رۆژی رابردوشدا بەرپرسانی یەكگرتوو دەستیان لە پۆستەكانیان كشاندەوەو رادەستی پارتیان كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا