بەهۆی كێشەیەك لە كێڵگەی گازی كۆرمۆر پێدانی كارەبا كەم دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر گازی سرووشتی كەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەشڵێت، لە هەوڵی چارەسەركردنیدان.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر هەناردەكردنی گازی سرووشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی سێ – چوار كاتژمێری داهاتوودا كێشەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا