نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا، لەگەڵ هادی عامری، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در کۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كردووە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 14-01-2024، رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در داكۆكييان له‌ پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در هاوڕابوون “كه‌ ده‌بێت ماف و شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت.”

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنيان به‌ گفتوگۆ و ‌لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا