چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی یەکلاکردنەوە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمشەو، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەمەبەستی ڕێککەوتن لە پشتگیریکردنی کاندیدێک و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببنەوە.

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، بڕیارە ئەمشەو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی هەستیار و گرنگ لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدەن، ئەوەش لەدوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران جیاوازی بۆچوون ڕوویدا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرکردەکانی هەماهەنگی هەوڵ دەدەن لەسەر یەک کاندید هەڵوێستیان یەکبخەن.

هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا بەروارێک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکەن، کە بکەوێتە چەند ڕۆژی ئایندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا