پۆڵه‌تیك پرێس:
كۆمپانیای تویته‌ر هه‌ژماری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی داخست.
به‌تۆمه‌تی “هاندان بۆ توندوتیژی” تویته‌ر بڕیاریدا هه‌ژماری تره‌مپ به‌یه‌كجاریی دابخات، كۆمپانیاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “دوای پێداچوونه‌وه به تویته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ژماره شه‌خسیه‌كه‌ی تره‌مپ، تویته‌ر به‌وشێوه‌یه ته‌فسیری كردووه كه هاندانن بۆ توندوتیژیی”.
تویته‌ر باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری بڕیاره‌كه‌یان بۆ ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تیایدا له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی تره‌مپه‌وه هێرشكرایه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
كۆمپانیای تویته‌ر جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ژماره له‌سه‌روو هیچ یاسا و ڕێسایه‌كه‌وه نییه بۆیه بڕیاری داخستنی دراوه.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای ئه‌و بڕیاره له تویته‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تویتی كرد، به‌ڵام كۆمپانیای تویته‌ر ڕایگه‌یاند، هه‌ژماره حكومییه‌كانی ئه‌مریكا داناخه‌ن، به‌ڵام ڕێكاری پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ سنوردانان بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه.