پێشنیاز دەکرێت نرخی نەوت لە بودجەی 2022 بکرێتە 55 دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “وا گونجاوە بۆ بنیادنانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 55 دۆلار دیاریبکرێت”.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دیاریکردنی نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 بە 55 دۆلار، نرخێکی گونجاوە، بەتایبەتی کە ناکرێت گرەنتی ئەوە بکرێت نرخەکەی دوای بەرزبوونەوە دانابەزێتەوە.

وتیشی: پێشبینی دەکەین لەگەڵ زیادبوونی رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا، نرخەکانی نەوت روو لە زیادبوون بکەن.

باسی لەوەشکرد، ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بەشێوەیەکی واقعیانە کارێکی باشە، بەتایبەت کە یاسای بودجەی 2021 زیادەڕۆیی تێدا کرابوو و تەنانەت خەرجییەکانیشی زۆر بوو بەجۆرێک لە 168 ترلیۆنەوە کەمکرایەوە بۆ 130 ترلیۆن، بەو شێوەیەش هێشتا حکومەت ئەو بڕەی خەرج نەکردووە.

پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشبینی کرد، پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 لە دوو بەنددا جیاوازی هەبێت لەگەڵ یاسای بودجەی ئەمساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا