ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم تاوتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 28ی شوباتی 2022 سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (5) لە ڕۆژی 5ی ئاداری 2022 تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.

هاوکات، خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم و بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵیتەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا