رێکخراوی بەدر: ئەمریکا لەپشت هێرشەکەی بەسڕەوە بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەدر محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرکردەی دیاری ناو رێکخراوی بەدر جەختی لەوەکردەوە، “ئەو تەقینەوەیەی لە پارێزگای بەسڕە روویدا جێپەنجەی هەواڵگری ئەمریکای پێوەبوو”.

رۆژی سێشەممە 7_12_2021، تەقینەوەیەكی بەهێز شاری بەسرەی هەژاند بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكە برینداربوون.

بەدر محەمەد مەهدی بە میدیاکانی راگەیاند، “تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە کە لە پارێزگای بەسڕە روویدا جێپەنجەی هەواڵگری ئەمریکای پێوەدیاربوو، کە ئامانج لێی گەیاندنی پەیامی مانەوەی هێزەکانیان بوو لە عێراق”.

وتیشی: کردەوە تیرۆرستییەکان لە ناوچەکە بەردەوامی دەبێت، ئەگەر دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانمان رۆڵی جددی نەگێڕن لە شوێنکەوتنی شانە نوستووەکانی داعش کە بە فەرمانی ئەمریکا کاردەکەن.

پێشتریش سەعد مەتڵەبی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق هۆشداری لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی داعشەوەدا و وتی: سودمەندی سەرەکی لە زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش ئەمریکایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا