پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەچێتە باکووری کوردستان و تورکیاوە و لەنزیکەوە سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی چەند شارێکی باکووری کوردستان بکات و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی 6ی شوبات بەسەربکاتەوە.
هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
هەر لە سەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێم سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە.