پۆڵه‌تیك پرێس:
یۆنان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌عێراقه‌وه، توركیا گرفتی بۆ دروستكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ستیلیۆس بیتسیاس، وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان ڕایگه‌یاند، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له عێراقه‌وه بۆ ئه‌سینا، له‌ئاسمانی توركیا گرفت بۆ فڕۆكه‌كه‌ی دروستكراوه، به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه ماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌ئاسماندا سوڕاوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان ده‌شڵێت، سكاڵایان تۆماركردووه چونكه ئه‌و كاره‌ی توركیا “سوكایه‌تییه” به یۆنان.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی توركیا تۆمه‌ته‌كانی یۆنانی ڕه‌تكرده‌وه و به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند، كاتێك فڕۆكه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له‌ئاسمانی عێراقه‌وه چوه‌ته ئاسمانی توركیا، داوای زانیاری‌یان كردوه كه ئاخۆ فڕۆكه‌كه بۆ چ ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، به‌وهۆیه‌وه گه‌شته‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان بۆ وڵاته‌كه‌ی دواكه‌وتووه.