وادەی چوونی شاندە سیاسییەكەی هەرێم بۆ بەغدا نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی عێراق باس لەوەدەكات، وادەی چوونی شاندە سیاسییەكەی هەرێم بۆ بەغدا نادیارەو پێویست بوو زووتر شاندی سیاسی لەهەرێمەوە بچونایەتە بەغداو بەردەوام لەوێ بونایە تاوەكو چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدایان بكردایە.

بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەیەكە باس لەچوونی شاندێكی سیاسی بۆ بەغدا دەكرێت، بەڵام تائێستا نازانرێت كەی ئەو شاندە پێكدەهێنرێت و ئەو سەردانە دەكاتە كە بڕیارە سەرۆكی هەرێم سەرۆكایەتی بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا بودجە لە پەرلەمانەو وەك نوێنەرانی كورد لەبەغدا دڵنیان لەوەی پشكی هەرێم بەوجۆرەی كە لە بودجەدا دانراوە تێناپەڕێت، چونكە كوتلە شیعییەكان دەنگی لەسەر نادەن.

بەهار مەحمود وتیشی، “گرنگە ئەو شاندە سیاسییە سەردانی تەواوی لایەنە شیعەكان بكەن و رێككەوتنی سیاسیان لەگەڵ ئەنجام بدەن تاوەكو پشكی هەرێم تێپەڕێنرێت، چونكە ئێستا بەغدا هیچ متمانەیەكی بەحكومەتی هەرێم نەماوە، بۆیە گرنگە ئەو شاندە كار بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بكات”.

لەماوەی رابردودا لە كۆبونەوەی بەشێك لەلایەنە سیاسییەكاندا بڕیاردرا شاندێكی سیاسی لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ حزبە سیاسییەكان كۆببنەوە، تاوەكو رێگری بكەن لەوەی بەربەست بۆ پشكی كورد لەپرۆژە یاسای بودجەی گشتیدا دروست ببێت و هاوشێوەی پرۆژە یاسای قەرز بەبێ كورد تێپەڕێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا