سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی جەزائیر دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی لە جەزائیر، عێراقی بەجێهێشت.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە، شاندێکی باڵا لە سەردانەکەدا یاوەری لەتیف ڕەشید دەبێت و لە کۆبوونەوەکەدا وتاری خۆی پێشکەش دەکات لەبارەی کۆی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق و پلانی داهاتووی حکومەتی عێراق.

سبەی سێشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022 خولی 31ەمینی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە جەزائیر دەستپێدەکات و بڕیارە لەتیف ڕەشید بەشداری لە لوتکەکەدا بکات.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم سەردانی دەرەکی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقە کە لە ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەمدا وەک سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا