دوو هاوڵاتی لەسەر راماڵینی زەویی گشتی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،، دوو هاوڵاتییان دەستگیرکراون کە هەستاون بە راماڵین و تەختکردنی زەویی گشتی بۆ بەرژوەندی تایبەتی خۆیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەش دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ شاخی (ملەکەوە) لە سنووری ناوچەکە. لە ئەنجامدا تواندرا 2 هاوڵاتی دەستگیربکەن کە بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، “هەستابوون بە راماڵین و تەختکردنی زەویی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان”. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر 1 ئامێری جۆری حەفارە.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی دژیان، راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا