قوباد تاڵەبانی: لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا سڵ لە كەس نەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستانی لە قەڵاچوالان كرد و لەگەڵ جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری كۆبووەوە و پشتیوانی بۆ دووپاتكردنەوە و راگەیاند، لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا سڵ لە كەس نەكرێتەوە و رێگاش نادرێت هیچ كەسێك لەسەرو یاساوە بێت .

لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەبارەی هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان لەپێناو سەقامگیری زیاتری ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی لەیاسا دەرچوان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی كوردستان، كە دڵسۆزانە و لێبڕاوانە كاردەكەن و رایگەیاند، جێگای پێزانین و دەست خۆشییە كە دەزگایەكی وەها نیشتمانی بەردەوام لەكاردان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی و هەموو پشگیرییەكی بۆدووپاتكردنەوە بۆ سەرخستنی كارەكانیان.

راشیگەیاند، لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵك و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا سڵ لەكەس نەكرێتەوە و رێگاش نادرێت هیچ كەسێك لەسەرو یاساوە بێت .

لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی، روونیكردەوە هەموو هەوڵ و كۆششێكیان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم و رووبەڕووبوونەوەی هەر پیلان و مەرامێكە كە ژیان لە خەڵك تێكبدات و رایگەیاند ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێم وەك دەزگایەكی پابەند بە بنەما و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، نیشتمانییانە ئەركەكانی سەرشانی رادەپەڕێنێت و بەبێ جیاوازی لەخزمەتی گشتی و ئارامیدا لەئەركدان و هەر هەنگاوێكیش بنرێت لەپێناو خزمەتی گشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێم دا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا