پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
رۆژی سێشەممە 22_8_2023، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە، لەگەڵ ئەلپ ئارسلان بەیرەکتەر، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، دوای تەواوبوونی پرۆسەکانی نۆژەنکردنەوە و پشکنینی پێویست بۆ بۆرییەکانی نەوت، کە بەهۆی بوومەلەرزەی شوباتەوە زیانیان بەرکەووتووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا جەختیان لە بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی وزە، نەوت، گاز و کارەبادا کردووەتەوە.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.