سیستانی چۆن ئاڵۆزییەكانی ناوچەی سەوزی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی رۆیتەرز نامەیەكی عەلی سیستانی بۆ موقتەدا سەدر ئاشكرا دەكات و نهێنی پشتەوەی راگرتنی ئاڵۆزییەكانی ناوچەی سەوز ئاشكرا دەكات.

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكیدا باس لەوە دەكات چۆن عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق ئاڵۆزییەكانی ناوچەی سەوزی راگرتووە و دەڵێت: كاتێك لێدوانێك لە لایەن پیاوێكی ئایینی عێراقی لە ئێران كازم حائیری دۆخەكەی گەیاندە لێواری جەنگ، تەنیا یەك كەس هەبوو بتوانێت ئەوە بوەستێنێت، ئەو كەسەش پیاوێكی ئایینیی شیعەی تەمەن 92 ساڵ بوو كە جارێكی دیكە سەلماندی بەهێزترین پیاوە لە وڵاتەكەی.

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بە ئاشكرا هیچ قسەیەكی لەسەر گرژی و پێكدادانەكانی ئەم دواییەی عێراق نەكردووە، بەڵام بەرپرسانی حكومی ئاماژەیان بەوەكردووە هەڵوێستی سیستانی رێگریكرد دۆخەكە لەدەست دەربچێت.

بەرپرسێكی حكومەتی عێراقی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، سیستانی نامەیەكی بۆ موقتەدا سەدر ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر تووندوتیژییەكان نەوەستێندرێن ئەوا خۆی بەیاننامەیەك دەردەكات و داوای راگرتنی پێكدادانەكان دەكات، ئەمەش وایدەكرد سەدر لاواز دەربكەوێت، هەروەها وەها دەردەكەوت كە سەدر ئەو خوێنڕێژییەی لە عێراق دەستپێكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا