زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو پابەندییانەی كە دەكەوێتە ئەستۆی هەرێم جێبەجێیبكات مووچە و بودجەی بۆ رەوانەدەكرێت و بەپێی یاساكەش هەرێم و بەغداد پابەندییان دەكەوێتە ئەستۆ پێداگیریمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەران وەك كارتێكی سیاسی بەكارنەهێندرێت.
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەندینجار لە هەموو لایەكەوە پێداگیریمان كردووە كە ناكرێت بابەتی مووچە بكرێتە كارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەكاربهێندرێت.
وتیشی، یاسای بودجە پێشتر رێككەوتنی لەسەركراوە و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم لەلایەن لیژنەیەكی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمیش ئەگەر هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردووە دەبێت پێویستی ناوخۆی پێدابین بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا