پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکى باڵای ئەمریکا داوای دەرکردنى تورکیا دەکات لە هاوپەیمانى ناتۆ و دەڵێت” تورکیا سەرچاوەى نا ئارامییە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست”.
لەدیداریکیدا لەگەڵ (ukdaily.news) جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری پێشووى ئەنجومەنى ئاسایشى ئەمەریکا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە تورکیا لە هاوپەیمانى ناتۆ دەربکرێت، چونکە ئەو سەرچاوەى زۆرێک لە نائارامییەکانی ناوچەکەیە.
بۆڵتن ئاماەى بەوەکردوە، ئەوەی ئیستا تورکیا دەیکات بەرامبەر سوید و فینلەندا تاکو نەبنە ئەندامی ناتۆ جۆرێکە لە ڕەشبگیری..
بۆڵتۆن باسى لەوەش کردووە، کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسی S-400 لەلایەن تورکیاوە، بە کردەوە دەرچوونیەتی لە ریزەکانی ناتۆیەو پێویستە ناتۆ ئەوە بە کرداری بکات بەرامبەر تورکیا.
راوێژکاری پێشووى ئەنجومەنى ئاسایشى ئەمەریکا جەختیکردوەتەوە کە نابێت رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ مەرامی سیاسی خۆی سوود لەئەمریکا وەربگرێت، بەڵام ئێستا ئەو ئەمریکا بۆ بەرژەوەندییەکانى خۆی بەکاردەهێنێت.