لەهەرێم پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دەرگای سایلۆکان لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەڕووی جوتیاراندا دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو گەنمەی ئەمساڵ بەرهەمیانهێناوە.

سەروەر کەمال بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکانی هەرێم دەستپێدەکات و بڕیارە لەمساڵدا بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵی 375 هەزار تەن گەنم لەجوتیاران وەربگیرێت.

لەبارەی نرخی گەنمیشەوە سەروەر کەمال وتی: نرخی گەنم هەمان نرخی ساڵی پارە و بۆ گەنمی دەرەجە یەک 560 دینار و بۆ گەنمی دەرەجە دوو 480 دینار و بۆ گەنمی دەرەجە سێش 420 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەهەرێمی کوردستان هەشت سایلۆمان هەیە چواریان لەسنوری پارێزگای سلێمانییە و سیانیان لەسنوری پارێزگای دهۆکە و دانەیەکیش لەهەولێرە و لەو 375 تەن گەنمە 109 هەزاری بۆ هەولێرە و 107 هەزاری بۆ سلێمانییە و 111 هەزار تەنیش بۆ دهۆکە، بڕی 17 هەزار تەن و 31 هەزار تەنیش بۆ هەڵەبجە و کەلارە.

وتیشی: سایلۆکانی ئێمە توانای کۆگاکردنی نزیکەی 700 هەزار تەن گەنمیان هەیە و چەند بنکەیەکیشمان هەیە ئەگەر بێت و بڕی زیاتر لەگەنم بەرهەمهات دەتوانین لەبنکەکانمان کۆگای بکەین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا