ڕێگای سەرەکی نێوان دەربەندیخان – سلێمانی داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ڕێگای سەرەکی نێوان دەربەندیخان و سلێمانی بەهۆی بارینی بەفرەوە داخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ئەوەی خستەڕوو، “مەفرەزەکانمان کە لە ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان – سلێمانی لە کاردان و چاودێری و هاوکاری شۆفێران دەکەن، ئاگاداریان کردین کە ڕێگاکە بە تەواوی گیراوە و هیچ ئۆتۆمبێلێک ناتوانێت تێپەڕێت، بەتایبەت لە بەرزایەکانی قاشتی و بیرکێ”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆیە داوا دەکەین شۆفێران بە هیچ هۆکارێک لەو ڕێگایە هاتووچۆ نەکەن”.

پێشتریش کەشناسی هەرێم هۆشداریدا لەبارەی بارینی رێژەیەکی زۆری باران و بەفر و شەختە و لە شەوی ڕابردووشەوە شەپۆلی بەفربارین بەچڕی ڕووی لە ناوەندی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا