پۆڵەتیك پرێس
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوه و ئاماژەی بەوەشكرد،موچەخۆران دڵنیا دەكەینەوە لە ماوەیەكی كورتدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكەین.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بابه‌تی موچه نه سیاسی و نه یاساییه، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی پلانی حكومه‌تدایه كه به‌ڵێنی داوە هەموو مانگێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابەشبكات ئه‌وه‌ی ئێستاش كه دواكه‌وتوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته و كاری له‌سه‌ر دەكەن لەكەمترین ماوەدا موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت.
وتیشی، ده‌توانین بڵێین دواكه‌وتنی موچە حاڵه‌تێك بووەو بڕواناكەم جارێكی دیكە موچە دوا بكەوێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لایەنەكان هاوكاربن موچە بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌شاندی بالای هه‌رێم باسی له‌وه شكرد، هه‌فته‌ی داهاتو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان.