كۆمەڵی ئیسلامی: نابێت توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكاربهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، پێویستە دەسەڵات لەبەرامبەر هاوڵاتیانی ناڕازی و خۆپیشاندەر توندوتیژی بەكارنەهێنێت دەستگیركراوەكانیش ئازاد بكرێن.

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ لە راگەیەنراوێكدا باس لەوەدەكات، دەسەڵاتدارانی هەرێم لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە شەخسی و حیزبییەكان نەیانتوانیوە ڕێگری لەئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی گشتی بكەن و چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە دەسەڵات لەبەرامبەر هاوڵاتیانی ناڕازی و خۆپیشاندەر توندوتیژی بەكارنەهێنێ و خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی ئازارو زیندانیكردن نەكاتەوە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەیاندا ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دەڵێن، “پاش زیاتر لەچارەكە سەدەیەك لە دەسەڵاتی خۆماڵی لەكوردستان، بەداخەوە بەهۆی خراپی بەرێوەبردنی حكومداری ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیران و مەینەتییەكانی سەرهاوڵاتیان ڕوو لە هەڵكشانە و لە لێواری تەقینەوەدایە”.

ئەو راگەیەنراوەی كۆمەڵ دوای ئەوە دێت لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی خراپی ئەدای كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، زنجیرەیەك خۆپیشاندان ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە، بەڵام لەدەڤەری بادینان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە رێگری لە خۆپیشاندەران كراو بەدەیان خۆپیشاندەرو چالاكی مەدەنی دەستگیركران، بەوتەی كەسوكارەكانیشیان دەستگیركراوەكان ئەشكەنجەیان دراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا