سێرگی لاڤرۆڤ: روسیا بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی سوپاكەی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: مۆسكۆ بە وردی شیكاری بۆ ئەنجامی كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ دەكات كە دەبنە ئاڵنگاری و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی روسیا و بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكە.

وتیشی: روسیا بەردەوام دەبێت لە بەهێزكردنی سوپاكەی و وەڵامی هەموو هەڕەشە و مەترسییەك دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەكرد: وەڵامی روسیا بۆ هەڕەشەكانی ناتۆ لەكاتی پێویستدا دەبێت و شێواز و ڕێگای گونجاو بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنێت.

ڕاشیگەیاند: هەژموونی وڵاتانی رۆژئاوا بەرەو كۆتایی دەچێت و جیهانێكی فرە جەمسەر دێتە كایەوە، دووپاتیكردەوە پێویستە فرەجەمسەری جیهان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هەماهەنگی و بەرژەوەندی نێوان وڵاتان بێت نەوەك ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ململانێی سیاسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا