سێرگی لاڤرۆڤ: روسیا رێوشوێنی نوێ دژی ئەمەریكا دەگرێتە بەر

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنێکی نوێ و توند لە دژی ئەمریکا بگرتایەبەر ئەگەر ئەمەریكا لەسەرهەوڵەكانی بۆ دژایەتی روسیا بەردەوام بێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەداوە، مۆسکۆ وەڵامی ئەرێنی پێشنیارەکەی واشنتۆنی داوەتەوە بۆ کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریکا و بیرلە ئەگەری ئەنجامدانی ئەوکارە دەکەینەوە.

وتیشی، پێشنیاری ئەمەریكا بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان هەردوو وڵات لەبەردەست بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەیدایەو خوێندنەوە بۆ دەرئەنجامەكانی دەكرێت.

لەماوەی رابردودا گرژییەكانی نێوان ئەمەریكاو روسیا پەرەی سەند و لەونێوەندەشدا ڕوسیا بە فەرمی داوای لە 10 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ کرد ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا