پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی روسیا، هۆشداری دەدات لە تێكچوونی رەوشی ئەمنی و سیاسی و ئابوری لە ئەفغانستان و دەشڵێت، گۆڕانكارییەكان خێران.
سێرگی لاڤرۆڤ، لە دوای بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی باڵا بە ناونیشانی “ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، پەیوەندییە ناوچەییەكان، هەڕەشەكان و تواناكان” كە لە تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو، وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: رەوشی ئەفغانستان بەرەو خراپتر دەڕوات، جگە لە تیرۆر، تەشەنەكردنی بازرگانی ماددەی هۆشبەریش هەڕەشەی جدییە لەسەر سەقامگیری رەوشی ئەمنی و سیاسی و ئابوری ئەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە رێكخراوەكانی تیرۆریستیی داعش و قاعیدە پێگەیان لە ئەفغانستان بەهێزتربووە و ئاماژەی بەوە كرد كە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتەكەدا گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، گۆڕانكارییەكان لە ئەفغانستان زۆر خێران، بەشێوەیەك مەترسییەكان دەگەنە ئاستێك پێشتر وێنەی نەبووە.