مۆسكۆ و تاران پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

روسیاو ئێران دەیانەوێت بەبێ گوێدانە سزاو رێكارەكانی ئەمریكا پەرە بەپەیوەندییەكانی نێوانیان بدەن.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی جەواد زەریف وتی، “پەیوەندییەكانمان لە دەرەوەی بەرژەوەندیی دوو وڵات و دوو گەل لە گەشەدایە و پلانەكانمان بنیات دەنێین بێ ئەوەی بە دوای لایەنی سێیەمدا بگەڕێین “.

ئاماژەی بەوەشدا، هەندێك یاریزانی نێودەوڵەتی هەوڵدەدەن هاوكاری دوو لایەنە لەنێوان مۆسكۆ و تاران دا سنوردار بكەن بە رێگەی نایاسایی، لەوەشدا سوود لە سنورداركردنی یەكلایەنە دەبینن كە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.

لاڤرۆڤ جەختی كردەوە، روسیا ڕێگە نادات ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوە هان بدرێت و داوایكرد گشت لایەك بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی تایبەت بە ئێران بگەڕێنەوە.

بەپێی وتەی وەزیرانی دەرەوەی روسیاو ئێران، هەردولا لە بوارەكانی كەرتی تایبەت و بارودۆخی سوریاو ئاسایشی ناوچەكانی كەنداوەوە گفتوگۆیان كردووە.

هاوكات جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، مێژووی پەیوەندییەكان تاران و مۆسكۆ دوورو درێژە، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەشی لە گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەكان نیشاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا