لاڤرۆڤ: ئەمریکا لە هەموو لایەکەوە گەماڕۆی روسیای داوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا لە هەموو لایەکەوە بە بنکەی سەربازی گەماڕۆی روسیای داوە.

سێرگی لاڤرۆڤ بە میدیاکانی روسیای راگەیاند، “راستییەکە ئەوەیە ئەمریکا بە بنکە سەربازییەکانی لە هەموو لایەکەوە گەماڕۆی روسیای داوە، ئەمەش راستییەکە تەنانەت خوێندکارێکی خوێندنگەش دەیزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا، هستریای سەر سنوورەکانی روسیا بەردەوام لە هەڵکشاندایە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەبارەی چڕکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی روسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا، بەڵام لەهەمان کاتدا روسیا دڵنیاییدا کە ئەو چالاکییانە لەناو خاکی وڵاتەکەی خۆیدایە و نابێتە هەڕەشە بۆسەر کەس.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک