نەتەنیاهۆ بەفەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل ڕادەسپێردرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆکی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئیسحاق هێرتسۆگ سەرۆکی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی ئیسرائیلدا هاتووە، دوای ئەوەی سەرۆک گفتوگۆی لەگەڵ سەرجەم کوتلە و حزبە سیاسییە هەڵبژێردراوەکان کرد، بەکۆی دەنگی 63 ئەندامی کنێست بڕیاردرا نەتەنیاهۆ ڕابسپێردرێt بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە نەتەنیاهۆ لەدوای بیست و پێنجەمین هەڵبژاردنی کنێست دەستی بە دانوستان کرد لەگەڵ لایەنەکان تا پەلەبکرێت لە دەستبەکاربوونی کابینەی شەشەمی حکومەتەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا