پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میلیشیای لیوا ئەحراری عێراق پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی فەلەستین دەکات و لەدوای بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە عێراقەوە دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا میلیشیای لیوا ئەحراری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە لە بەرەی بەرهەڵستی لیوا ئەحراری عێراق ڕایدەگەیەنین کە لایەنی سەهیۆنی و بارەگاکانی ئیسرائیل لە باکوری عێراق شان بە شانی بارەگاکانی تورکیا و ئەمریکا دیاریکراون و دەیانکەینەئامانج”.
دەشڵێت، “دوژمن هەر یەکێکە و لە شوێنی جیاجیاوەیە، بنەمای ئێمە کۆتاییهێنانە بە داگیرکەر بە هەموو شێوەکانییەوە و لە هەموو شوێنێک لەگەڵ کەسانی بێدەرەتان دەوەستین”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هۆشداری توند دەداتە ئیسرائیل و دەڵێت، “پێشتر تێمانگەیاندوون بەیاننامەکانمان تەنها حیبری سەر کاغەز نین، بۆیە چاوەڕێبن”.