وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری تایبەت بە تاقیكردنەوەی نیشتمانی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی سەبارەت بە پرسیاری تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلەكانی 9 و 12 دەركرد.

وەزارەتی پەروەردە لە بڕیارەكاندا ئاماژەی بەوەداوە كە پێویستە پرسیارەكانی نیشتمانی لەسەر بنەمای زمانی خوێندن و ئایینی قوتابییەكە بێت و داتا و زانیارییەكانیش لە سیستەمی ئی پەروەردە وەردەگیرێت، جگە لە سیستەمی ئی پەروەردە كار بەهیچ نووسراوێك ناكرێت.

لە خاڵی یەكەمی بڕیارەكان هاتووە،‌ ئەگەر زمانی قوتابی كوردی بێت، ئەوا دەبێت گشت بابەتەكانی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بەزمانی كوردی بێت، جگە لە بابەتی زمانەكان.

بەهەمانشێوە ئەگەر زمانی قوتابی عەرەبی، یان ئینگلیزی، سریانی، توركمانی و ئێزیدی بێت، ئەوا دەبێت پرسیاری تاقیكردنەوەكان بە زمانەكانی خۆیان بێت، جگە لە بابەتی زمانەكان.

هەروەها هاتووە كە پێویستە كارگێری قوتابخانە ئایینی قوتابی بەڕاست و دروستی لە سیستەم دیاری بكات، بۆ ئەوەی پرسیاری بابەتی عەرەبی بە ڕاست و دروستی بۆ چاپ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا