تانكەرێكی سوتەمەنی لە دهۆك تەقیەوە و قوربانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو تانكەرێكی سوتەمەنی لە رێگای دهۆك _ فایدە گڕی گرت و دوای كۆنترۆڵكردنی تەقییەوە بەهۆی رووداوەكەوە زیاتر لە 10 كەس برینداربوون.

هەیسەم بەربهاری، بەرپرسی تیمی فریاكەوتنی 122 لە دهۆك رایگەیاند، تائێستا 12 بریندار بەهۆی تەقینەوەی تانكەرەكە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. پێش تەقینەوەكەش، بەهۆی سووتانەوە، شۆفێری تانكەرەكە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

بە وتەی هەیسەم بەربهاری، بریندارەكان گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەی سووتاویی لە دهۆك بۆ چارەسەر.

وتیشی: تیمەكانی ئێمەش زیانیان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا