سێ شاندی هەرێم دەچنە وڵاتان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی كاری وەبەرهێنان لەهەرێم لەلایەن وڵاتانەوە بڕیارە سێ شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی سێ وڵات بكەن.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بڕیارە سبەینێ سێشەممە 3ی ئاب شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیمارات بكات، بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئیمارات کۆ ببێتەوە لەسەر کاری وەبەرھێنان و پرسە ئابوورییەکان”.

وتیشی “بەردەوام شاندی بیانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام لەئێستادا شانی هەرێم دەچنە وڵاتان، جگە لەو شاندەش كە دەچنە ئیمارات شاندێكی دیكەی هەرێم سەردانی ئیتاڵیا دەكات، هاوكات شاندێكی هاوبەشی دەستەی وەبەرھێنان و کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی سەردانی وڵاتی ھۆڵەندا دەکات”.

لەبارەی ئامانجی سەردانكردنی ئەو شاندانە سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەكرد،
بە مەبەستی پڕۆژە نوێیەکانی کشتوکاڵ و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵ و ھەماھەنگیی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتانەیە تا كاری باشتر لەهەرێم ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا