نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی

پۆڵەتیك پرێس

لە دەستپێكی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەوەش بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردو هەر بەرمیلێك دۆلارێك و ٤٨ سەنت نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٨١ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی پێشبینیەكان بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر نەوت ئەگەری زۆرە تا كۆتایی ساڵ نرخەكە بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت بەجۆرێك یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت نزیك ببێتەوە لە 100 دۆلاری ئەمریكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا