قوباد تاڵەبانی: نەورۆز هاندەرمان بێت بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین کە بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و بە یەک گوتار و بە یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلەمان بدەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا