هاوپەیمانیی كوردستان كەرنەڤاڵێكی گەورە ڕێک دەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستاندا هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە رۆژانی رابردووكرا و پلانی داهاتووی بانگەشەی هەڵبژاردن پەسەندكرا، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارەی رۆژی سێشەممە 14 ی ئەیلول هاوپەیمانیی كوردستان لە دەڤەری راپەڕین كەرنەڤاڵێك رێكبخات بۆ ناساندنی كاندیدەكانی، بەئامادەبوونی دەنگدەران و هاوڵاتیانی دەڤەرەكە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 13 ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانیی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانیی كوردستان-ی كرد و لە كۆبوونەوەكەدا، هەڵسەنگاندن كرا بۆ شێوازی بەرێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی كوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا و بە‌رز نرخێندرا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنییەتی بەردەوامیدان بەو شێوازەی بانگەشەی هەڵبژاردن كرا لە پێناو گەیاندنی پەیامی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و زامنكردنی بەدیهێنانی بژێوی باشتری ژیانیان.

كۆبوونەوە پلانی داهاتووی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەسەندكرد و جەختیكردەوە كە دەبێت ئۆرگانەكان پابەندبن بە ڕێنماییە یاساییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و بە ئارامی پەیامی هاوپەیمانیی كوردستان بگەیەنن بە هاوڵاتیان.

هەر لەوبارەیەوە لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەكرا كە رۆژی 14ی ئەیلول هاوپەیمانیی كوردستان لە دەڤەری راپەڕین كەرنەڤاڵێك رێك دەخات بۆ ناساندنی كاندیدەكانی، بەئامادەبوونی دەنگدەران و هاوڵاتیانی دەڤەرەكە.

   

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا