وەزیری پەروەردە لەسەر كەمكردنەوەی پرۆگرامەكان روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت داواكاری رەوایەتی هەبێت بۆ جێبەجێكردن، ناكرێت هەرچی وترا بوترێت باش، باس لەوەش دەكات كەمكردنەوەی مەنهەج داواكاری نیە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە وەڵامی داواكاری خوێندكارانی پۆلی (12)ی ئامادەیی رایگەیاند: داوای كەمكردنەوەی مەنهەج داواكارییەك نیە لە سودی خوێندكاران بێت، ئەمساڵ دەوام دوو هەفتە زوتر دەستیپێكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ رەزامەندییان وەرگرتووە كە پێنج رۆژ پشووی بەهارە دەوام هەبێت.

وەزیری پەروەردە روونیشیكردەوە، هەموو لایەك دەزانن ساڵانە دەوامی پۆلی (12) تا دوای نەورۆز هەبووە، دوای ئەوە دەستیانكردووە بە تاقیكردنەوە، بەڵام ئەمساڵ تاقیكردنەوە لە (4ی نیسانەوە كراوەتە 21ی نیسان)، واتا نێوانی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم تا تاقیكردنەوەی كۆتایی زیاتر لە (43) رۆژە، جیا لەوەش ساڵانی رابردوو رۆژێك نا رۆژێك تاقیكردنەوە هەبووە ئێستا هەفتەی دوو رۆژ تاقیكردنەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا