بە فەرمانی سودانی چەند بەپرسێكی باڵای ئەمنی لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، پۆستی سەرۆكی دژەتیرۆری‌ عێراق و چەند پۆستێكی دیكە گۆرانكاری تێدا كراوە.

رۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023 یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق چەندین گۆڕانكاری لە چەندین پۆستی باڵای ئەمنی و سەربازیدا دەستپێكردووە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، لەنێو گۆڕانكارییەكاندا كەریم عەبوود لە شوێنی فەریقی یەكەم عەبدولوەهاب ئەلساعدی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر دانراوە و هەروەها ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا خراوەتە سەر ئیمرەی وەزارەتی بەرگری و وەلید خەلیفە مەجید لە شوێنەكەی دانراوە.

بە وتەی یەحیا رەسووڵ ئەو گۆڕانكارییانە هەنگاوێكن لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە بۆ قۆناغی ئێستای سەربازی عێراق نراون و ئامانج لێی سوودوەگرتنە لە وزە و توانای هێزە ئەمنی و سەربازییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا