شێخ نەهرۆ لەبارەی دیداری لوتكە سێ‌ قۆڵیيەكەی بەغدا چی دەڵێت؟

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە دیداری لوتكەی سێ‌ قۆڵی بەغدا راگەیاند و دەڵێت “رەنگە ببێت بە بارانی رەحمەت و بەسەر بەغدای خۆشەویستدا ببارێت”.

دوێنێ یەکشەممە لەبەغدای پایتەختی عێراق، دیداری لوتکەی سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسڕ دەستی پێكرد، دوای كۆتای هاتنیشی هەرسێ وڵات جەختیان لەگرنگی هاریکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وزەی كارەبا و جێبەجێکردنی پرۆژەی شاری ئابوریی نێوان عێراق – ئەردەن و هاتوچۆی گەشتیاران و ئاسانكاریی پێدانی ڤیزەیان كردەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی شێخ نەهرۆ سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا لە رونکردنەوەیەکدا بلاویكردەوە، كە ناوبراو بەستنی ئەو كۆنگرە سێ‌ قۆڵیەكەی لەبەغدا بەرزنرخاندوە و رایگەیاند “ئێمە بەناوی مەرجەعیەتی تەسەوف بەسەرۆكایەتی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا بەخێرهاتنی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی كۆماری میسری عەرەبی و عەبدواللەی دوەم پادشای شانشینی ئوردن بۆ عێراق دەكەین”.

دەشڵێت “لوتكە سێ‌ قۆڵیەكەی بەغدا هەڵگری خواستی رۆڵەكانی گەلانی ناوچەكەیە و رەنگە ببێت بە بارانی رەحمەت و بەسەر بەغدای خۆشەویستی و هەمو ناوچەكانی عەرەب و ئیسلام و جیهان بە رۆژهەڵات و رۆژئاواوەی داببارێت”.

بەوتەی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا دەبێت كاری هاوبەشی نێوان وڵاتە عەرەبیەكان بەتایبەتی لە نێوان عێراق و میسر و ئوردن بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەكان كارێكی تەواوكەربێت لەروی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتیەوە و پێویستیشە بەهەر هەمومانەوە دژایەتی بیرۆكەی تەكفیر بكەین كە ژەهری لەنێو گەدە بۆگەنەكەیدا هەڵگرتوە و ئەگەر وزە و كاری هاوبەشی ئەم سێ‌ وڵاتە یەكبگرنەوە دەبن بەنمونەیەكی جوان لەناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا