ئوسترالیا بە هۆکاری ئەمنی لە پاڵاوتنی جامی ئاسیا کە لە بەسڕە ئەنجام دەدرێت کشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئوسترالیا بە هۆکاری ئەمنی لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا بۆ خوار 20 ساڵ کە بڕیارە لە شاری بەسڕە لە باشووری عێراق ئەنجام بدرێت کشایەوە.

ئەم بڕیارە دوای چەند سەعاتێک دێت لە کردنەئامانجی کاروانێکی دیپلۆماسی ئوسترالیا لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە لەنزیک ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا.

عێراق یەکێکە لەو 19 وڵاتەی حکومەتی ئوسترالیا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی دەکات دووربکەونەوە لە گەشتکردن بۆی بەهۆکاری ئەمنی و مەترسی چەکداری و ڕفاندن و هێرشە تیرۆرستییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا