یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی لەبارەی کێشەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی زانیاری ئاشکرادەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی، زانیاری لەبارەی کێشەکانیانەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بانکەکاندا دەخەنەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئادار، ژین عەبدوڵا، وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لەمانگی 8ی ساڵی 2014ەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی کردووە، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نابێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ بەڵێندەران خەرج بکرێت و تا ئەمڕۆ کار بەو نوسراوە دەکرێت، لەسەر هەژماری بانکیمان چەکمان هەیە، کە بەهیچ شێوەیەک ناتوانین هیچ کارێکی پێبکەین”.

لەبارەی ئەوەی ئەو کارە تەنها بۆ بەڵێندەرانی سلێمانییە یان شوێنەکانی دیکەش ئاماژەی بەوەکرد،” باوەڕدەکەین بەزۆری بۆ سلێمانی وابێت، بە پێشکەوتن و کارەکان لە شارەکانی دیکە وادەردەکەوێت تەنها بۆ سلێمانی وابێت، وەزیری دارایش دوێنێ لە دیدارێکدا لەبارەی داهات و خەرجکردنەوە هیچ باسێکی ئێمەی نەکرد، کە مانگانەیەک بۆ بەڵێندەران دابنرێت”.

ڕوونیکردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بەڵێندەران ناتوانن پڕۆژەی دیکە بکەن و قەرزاریشن، کە گرفتە و کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، زۆری پڕۆژەکان لە سلێمانی وەستاوە، کە نزیکەی هەزار پڕۆژەیە، داوای لە وەزیری دارایی کرد، کێشەکانیان بۆ چارەسەربکەن بتوانن چەکەکانیان بۆ کاروباری خۆیان بەکاربهێنن و مانگانەیەکیش بۆ بەڵێندەرانی سلێمانی دیاریبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا