٢٠٠ پەرلەمانتاری عێراق لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 زیاتر لە ٢٠٠ پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق واژۆیان بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان لەبارەی بەرزی نرخی دۆلارەوە کۆکردووەتەوە و داوایانکردووە هەرچی زووە پەرلەمان دانیشتنەکە ئەنجامبدات.

لە راگەیەندراوێکدا محەمەد زیادی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەندامانی پەرلەمان هەتا ئێستا سێجار واژۆیان بەمەبەستی رێکخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار و یاریکردنی نرخەکەی کۆکردووەتەوە بۆئەوەی گفتوگۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕگەیەکی نەخستووتەڕوو کە برتی بووە لە میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆئەوەی هۆکارە راستەقینەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو روون بکەنەوە.

هاوکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند”حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی”.

وتیشی، هه‌موو رێوشوێنكمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارکارمان کردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا