لەسەڵاحەدین بۆمبێک بە کاروانێکی ئەمریکادا تەقیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمرۆ پێنج شەممە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، بۆمبێکی چێنراو کاروانی پاڵپشتیە لۆجیستیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردە ئامانج لە سەڵاحەدین.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، بۆمبەکە لە تەنیشت ڕێگای سەرەکی دانرابوو کاتێک کاروانی ئۆتۆمبێلی پاڵپشتیە لۆجیستیەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لەوێوە تێپەڕی بۆمبەکە تەقیەوە، ئاماژەی بەوەشدا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێ شەممە، کاروانێکی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبەسڕە کرایە ئامانج، لە کاتی نزیک بوونەوەی کشانەوەیان هێرشەکان بۆسەر کاروانی هێزەکانی ئەمریکا زیادی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا