سەرۆكی دادگای فیدراڵی: پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: پێویستە چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە و فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن.

جاسم محەمەد ئەلعمێری سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، پێویستە چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە و پێداچوونەوە بە پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دەكەن.

وتیشی، ناكرێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ببێتە هۆكار بۆ دواكەوتنی مووچە و چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەركێكی نیشتیمانی و مرۆییە و پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا